عەللاوی: سبەینێ کابینەکەم رادەگەیەنم

سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق رایگەیاند" سبەینی دەنگ بە کابینەی نوێ دەدەین و کابینەکەم رادەگەیەنم".

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، لە توویتێکدا لەهەژمارى تایبەتى خۆى بڵاویکردەوە" سبەینێ پێنج شەممە وەزیرەکان دیاریدەکەن، دەنگ بۆ یەکەم کابینە دەدرێت، بەربژێرەکانی سەربەخۆ و پاکن، ماف بۆ گەل و شکۆ بۆ عێراق دەگەڕێننەوە".

 

عەللاوى نوسیویەتى" سبەینی وادەی گەیشتنە بە بەڕێزانی ئەنجوومەنی نوێنەران کە هەڵوێستی نیشتمانییان هەیە و لەگەڵ ئەو گەلەدا، لەبەردەم تەحەددای گەورەدا خۆڕاگر بوون، پێکەوە، بە گەل، نوێنەر، بەربژێران، هێزە سیاسی و نیشتمانییەکانەوە لاپەڕەی پشکپشکێنە تێدەپەڕینین".

 

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق رۆژى پێنج شەممەى دیاریکرد بۆ ئەوەى پەرلەمان لە دانیشتنێکى نا ئاساییدا دەنگ لەسەر کابینەى نوێى حکومەت بدات.




PM:02:20:26/02/2020