لە سلێمانی‌ نەخۆشخانەیەك بۆ چارەسەركردنی‌ تووشبووانی‌ كۆرۆنا كرایەوە

لە پارێزگای شاری‌ سلێمانی‌ نەخۆشخانەیەكی‌ تایبەت بە چارەسەركردنی‌ حاڵەتەكانی‌ تووشبوون بە ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا كرایەوە.

 

لەو بارەیەوە، د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاندوە" كە نەخۆشخانەكە لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانییە‌و نەخۆشخانەیەكی تازەیە و پێشتر بەكارنەهاتووە".

راشیگەیاندووە" نەخۆشخانەكە پزیشك و كارمەندی تایبەت بە بوارەكەی بۆ دانراوە بە تەواوی كەرەستە و پێداویستی و ئامێری پزیشكی پێویستەوە".

ئاماژەی بەوەشكردوە" كە نەخۆش راستەوخۆ سەردانی نەخۆشخانەكە ناكات، بەڵكو لەنەخۆشخانەكانی تری وەك شار و فریاكەوتنی هەناوی نەخۆش دەبینرێت و پشكنینی بۆ دەكرێت، گەر گومانی هەبوونی نەخۆشییەكەی لێكرا ئەوجا رەوانەی نەخۆشخانەكەی تایبەت بە چارەسەری كۆرۆنا دەكرێت".



PM:05:44:26/02/2020