سەدر داوای راگرتنی خۆپیشاندانەکان دەکات
رێبەری رەوتی سەدر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داوای راگرتنی خۆپیشاندانەکانی عێراق و نوێژە بە کۆمەڵەکان و کۆبوونەوەکان دەکات.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا نووسیوتی" کۆبوونەوەکان و خۆپیشاندانەکان و نوێژی بەکۆمەڵ دەبێتەو هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".
لەبەر ئەمەش سەدر داوای راگرتنی خۆپیشاندانەکانی کردووە، هەروەها داواش دەکات هاوڵاتیان بەکۆمەڵ نوێژ نەکەن و نەچنە کۆبوونەوەکان.
PM:06:55:28/02/2020