توركیا گەشتە ئاسمانیەکان بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق رادەگرێت

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا لە چەند پارێزگایەكی عیراق، وڵاتی توركیا گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ عیراق دادەخات و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

 

وەزیری تەندورستی توركیا رایگەیاند" بەهۆی بڵاو بوونەوەی كۆرۆنا و مەترسی لە بڵاو بوونەوەی لە وڵاتەكەیان گەشتی ئاسمانی لە نێوان وڵاتەكەیان و چەند وڵاتێكی دیكە رادەگرن كە ئەو ڤایرۆسەی تێدا بڵاو بۆتەوە، یەكێك لەوانە عیراقە كە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە".

 

بڕیارەكەی توركیا لە چوارچێوەی رێكارە خۆپارێزییەكاندا دێت بۆ رێگرتن لە گەیشتنی كۆرۆنا بەو وڵاتە.

 
 


PM:11:07:29/02/2020