ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید کلاسیکۆی زەوی بردەوە


لە یاری کلاسیکۆی نێوان بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید، هەردو یانە بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٨٠هەزار هاندەر رووبەڕوی یەکبوونەوەو لە ئەنجادا یانەی شاهانە توانی یاریەکە ٢-٠ بباتەوە.
هەردوو یانە پاش چەند هێرشێک لە گێمی یەکەم لە گۆڵکردن سەرکەوتو نەبوون و ئەو گێمە بە بێ گۆڵ تەواو بوو.
لە گێمی دووەم یانەی ریال مەدرید هێرشەکانی دەستپێکردو توانی لە لایەن ئەستێرەی یاریەکە، ڤینسیۆس گۆڵی یەکەم لە خولەکی٧١ گۆڵی یەکەم بکات.
دواتر لە خولەکی ٩٢ی یاریەکە ، ماریانۆ دیاز ئەنجامەکەی کردە ٢-٠ و تا کۆتایش یاریەکە بەو ئەنجامە تەواو بوو.
بەم بردنەوە ریاڵ مەدرید پێشەنگی خولەکەی وەرگرتەوە بە کۆکردنەوەی ٥٦ خاڵ و خاڵێك لە پێش یانەی بەرشەلۆنەوەیە.



AM:12:59:02/03/2020