ڤیدیۆ.. لەسەر سیاسەتی ئۆردوغان لە سوریا دەبێتە شەڕە بۆکس لەنێو پەرلەمانی تورکیا



لەکاتی وتاری ئەینین ئۆزکوس سەرۆکی فراکسیۆنی گەلی کۆماری لەپەرلەمانی تورکیا کە رەخنەی لە سیاسەتی ئۆردوغان دەگرت پەرلەمانتارانی ئاکپارتی هێرشیان کردە سەر  سەرۆکی فراکسیۆنەکەو لەنێو هۆڵی پەرلەمان بووە شەڕیکی بۆکسێنی قورس.

 
ئۆزکۆس رەخنەی توندی لە سیاسەتی ئۆردوغان گرت لە ئیدلب و وتی " هیچ بەرژەوەندیەکی تورکیا لەو پرۆسە سەربازیەدا نییە".

 
ئەو وتانەی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گەلی کۆماری ( جەهەپە ) بە ئیهانە ناوزەد کرا دژی ئۆردوغان، هاوکات نووسینگەی داواکاری گشتی دۆسیەی کردەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە وتەکانی سەرۆکی پارتی گەل.

 


PM:07:04:04/03/2020