وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق چاكبوونه‌وه‌ی ١٥ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند کە ٤ حاڵەتیان لە پارێزگای کەرکوک بووە و ئەوانی دیکەش لە بەغدان.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" حەوت تووشبووی کۆرۆنا لە کەرخ و چوار کەسی دیکەش لە رەسافەی بەغداد کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون چاکبوونەتەوە و هاوکات چوار کەسی دیکەش لە شاری کەرکووک چاکبوونەتەوە".
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوەکەدا باسی لەوەشکردووە" کە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عیراق جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی خۆی به رێنماییه ته‌ندروستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كاته‌وه، له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته پشتڕاستكراوه‌كان و گومانلێكراوانی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه".
هاوکات لەبارەی ئەو نەخۆشانەی کە لەژێر چاودێریدان وتی" ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ره‌نتینه كراون له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت هه‌موو پێداویستییه پزیشكییه‌كانیان بۆ دابین كراوه".
کۆرۆنا ڤایرۆسێکی کوشندەیە و کۆتایی مانگی دیسەمبەری ساڵی رابردوو لە شاری وهان-ی چین بڵاوبوویەوە، تاوەکو ئێستا لە عێراق ٦٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش ١٥ کەس چاکبوونەتەوە.