ئەمەریکا هەڕەشە لە عێراق دەکات

پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، مەکوڕی خۆی لەسەر پاراستنی هێزەکانیان لەعێراق دووپاتکردەوەو هەڕەشەی قبوڵنەکردنی هەر هێرشێکی بۆ سەر هێزەکانیان کرد.


میدیا جیهانییەکان راگەیەندراوێكی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکایان بڵاوکردەوە کە پەیوەندیەکی کەناوبراو پەیوەندیەکی تەلەفونی بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی دەستلەكار كێشاوەی عێراقیەوە کردووەو  راگەیاندووە " هەر كاتێك هێرش بكرێتە سەر هێزەكانیان، ئەوا ئەمریكا ڕێوشوێنی بەرگریكردن لە خۆی دەگرێتەبەر".

 
ئەو پەیوەندیە تەلەفونییە کە ئەمڕۆ ئەنجامدرا لە كاتێكدایە كە هەفتەی رابردوو دوای ئەوەی هێرشكرایە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە سەربازگەی تاجی لە بەغدا، هێزەكانی ئەمریكا بۆ شەوی دواتر هێرشێكی چڕیان كردەوە سەر میلیشیاكانی عێراق و لە ئەنجامدا ژمارەیەكی زۆری چەكداریان كوشت.

 


ئه‌م بابه‌ته ‌760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:26:16/03/2020