سەرۆک کۆمار عەدنان زەرفی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ راسپارد

سەرۆکی کۆماری عێراق، سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانی نەسر، عەدنان عەبد زەرفی راسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ حکومەتی عێراق.

 

سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح، عەدنان زەرفی راسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، ئەم کەسایەتییە مانگێکی لەبەردەستدایە بۆ دەستکردن بە گفتۆگۆ و پێکهێنانی کابینەی نوێ.

 

زەرفی، دوای پشیگریکردنی لەلایەن عامری و سەدرو کوتلە شێعەکانی ترەوە پشتگیری کرا، هەرچەندە تەیار حیکمە پاشکشەی کرد لە گفتوگۆکان.

 

زەرفی کە لەلایەن شەقامەوە یەکراست رەتکرایەوە، لە بنچینەدا خەڵکی نەجەفە، لەدایکبووی ١٩٦٦ ەو لە ساڵی ١٩٨٣ پەیوەندی بەحیزبی دەعوەوە کردووە، لەساڵی ١٩٨٨ دا دەستگیرا کراوە تا ساڵی ١٩٩١ لەو کاتەدا کە راپەڕینی خەڵکی عێراق کرا خۆی لە زیندانی ئەبوغریب لە نزیک بەغدا رزگار کردووە، لەساڵی ١٩٩١تا ١٩٩٤ لەسەر سنوری عێراق سعودیە لە نێو ئاوارەکانی ( رەفحا ) مایەوە، دواتر چووە ئەمەرییکا وەک پەنابەر تا رووخانی سەدام لە ساڵی ٢٠٠٣دا،  لەدوای رووخانی رژێمی پێشووەوە چەند پۆستێکی سیاسی و ئیداری و ئەمنی وەرگرتووە، لەوانە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف بووە، پارێزگاری شارەکە بووە بۆ دووجار، ماوەیەک بریکاری وەزیری ناوخۆ بووە، لە ئێستادا سەرۆکی هاوپەیمانی نەسرە لە پەرلەمانی عێرراق کە لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووە سەرۆکایەتی دەکرێت.  

 

 



PM:12:29:17/03/2020