سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچە و شایستە داراییەكانی خۆی بە هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوكاریكردنی هاووڵاتییانی كەمدەرامەت دەبەخشێت.
بە پێی هەواڵی نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە کاتێکدا سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە لە هەڵمەتی هاوکاریکردنی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و خەڵکی هەژار و کەمدرامەت بەشدارن.
دەشڵێت" لەم چوارچێوەیەشدا سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا مووچە و شایستە داراییەکانی خۆی بە هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هاوکاریکردنی هاووڵاتییانی کەمدەرامەت ببەخشێت".