یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ دواخراو چامپیۆنس لیگ دەستپێدەکاتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاریدا یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ دوابخات و ساڵێکی تر ئەنجام دەدرێت، یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانیش لە مانگی پێنج دەستپێدەکاتەوە.

بڕیاربوو لە هاوینی داهاتوو لە ١٢ شاری ئەوروپا یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی ترس لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئەمڕۆ یەکێتیەکە بەکۆی دەنگ بڕیاریدا یارییەکانی  لە ساڵی ٢٠٢١ ئەنجام بدات و لە ١١ مانگی شەشی ئەو ساڵە تا ١١ی مانگی حەوت بەردەوام دەبێت.
یارییەکان لە ١٢ شاری ئەوروپا ئەنجام دەدرێت.
یۆفا بڕیاریدا خولی یانە پاڵەوانەکان درێژەی هەبێت و ئەم وەرزە یارییەکانی تەواو بکرێت و لە ٥-٥-٢٠٢٠ دەستپێدەکاتەە.



PM:07:04:17/03/2020