ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق و سەرکردایەتی یەکێتی، ماڵەکەی خۆی لە خانەقین دەبەخشێت بە تەندروستی سلێمانی تا بکرێت بە نەخۆشخانە.
شێركۆ میروەیس ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاندوە:" دوای چەند جارێك پەیوەندیكردن بەبرای بەڕێزم دكتۆر ئازاد، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی خانەقین،بەدواداچوونمان بۆ دۆخی تەندروستی شاری خانەقین و دەوروبەری، پێشنیارم بۆكردن، ئەگەر پێویست دەكات، ماڵەكەی خۆم لەخانەقین، هەرچەند بەهیوام كەسیش پێویستی پێ نەكەوێت، و تەندروستی خەڵكی خۆشەویستی شارەكەم هەمیشدا لەوپەڕی باشی بێت، دەخەمە خزمەتی نەخۆشخانەكەیان و بواری تەندروستی، كەجێگەی 50 قەڕەوێڵەی تێدا دەبێتەوە، تاكو بتوانین ئەم دۆخەمە ناهەموارو سەختە تێپەڕێنین".
میروەیس رونیكردوەتەوە:" لەهەمان كاتدا داواكارم لەدەوڵەمەندو سەرمایەدارانی شاری خانەقین، هەماهەنگی تەواو لەگەڵ دكتۆر ئازاد بكەن و بەپێی پێویستیەكانی نەخۆشخانەی خانەقین، بچنە پێشەوەو دەستپێشخەریتان هەبێت و پێداویستیەكانیان بۆ دابین بكەن، لەراستیدا هەموومان قەرزاری شارو وڵاتەكەمانین.
ئاماژەی بەوەشداوە:" داواكارم لەخوای مەزن، خانەقین و كوردستان و تەواوی مرۆڤایەتی لەهەر بەڵاو نەخۆشیەك بەدوربگرێت و بتوانین سەركەوین بەسەر ئەم ڤایرۆسەدا".
لەلایەكی تریشەوە د.ئازاد بەڕێوبەری نەخۆشخانەی خانەقین، لەچوارچێوەی تیمێكی پزیشكی لەئێستادا ئامادەكاری دەكەن، تاوەكو ماڵی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەركردایەتیەیی یەكێتیی وەك نەخۆشخانەیەكی لێبكرێت.