شەبنامی بارانی بە جلی کوردیەوە وێنەی خۆی بڵاودەکاتەوە



نمایشکارو فۆتۆ مۆدێلی ناسراوی کورد، شەبنام بارانی کە هەمیشە لە ڕێگای پشاندانی وێنەو ڤیدیۆکانیەوە جەستەی رێکوجوانی بۆ هەوادارانی نومیاش دەکات، لە نوێترین دەرکەوتنیدا بەجلی کوردیە دەردەکەوێت.

 
شەبنام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بە جلی کوردیەوە بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی. 

 
شەبنام بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.

 


PM:09:25:17/03/2020