بۆ جارێکی تر ناوچەی سەوزی بەغدا مووشەک باران کرایەوەو، کەمێک لەمەوبەر سێ مووشەک ئاراستەی ئەو ناوچەیە کرا کە باڵوێزخانەی ئەمەریکا و ناوەندی حوکمڕانی عێراقی لێ یە.
بەپێی زانیاری میدیا عێراقییەکان مووشەکەکان لە ناوچەی جادریە کەوتوونەتەوە خوارەوەو نەیتوانییوە ئامانجەکەی بپێکێت کە ناوچەی سەوز و باڵوێزخانەی ئەمەریکا بووە.
دوێنێ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پۆمپیۆ لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لەسەر عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیراندا هەرەشەی لەسەر بەردەوامی ئەو هێرشانە کرد