وێنە .. هەردی سلامی رەخنە لە هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر ڕێوشوێنەکانی دژی کۆرۆنا دەگرێت

ئەستێرەی هەڵکشاوی گۆرانی کوردی، هەردی سەلامی لەسەر کۆرۆنا رەخنە لە ‌هێزە ئەمنییەکان دەگرێت و دەڵێت " بۆتان شل کردوون".

 
هەردی سەلامی هونەرمەند لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هێزە ئەمنییەکان لە هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبیل و هاوڵاتیاندا نەرمیان کردووەو دەڵێت " ئیشێکی باشتان کرد، نابووتی مەکەن، مۆڵەت وەرگرتنی شۆفێری چییە؟".

 
هەروەها دەڵێت : ژیانمان وێران مەکەن، ئیجرائات توند بکەن".


هەردی سەلامی، لەساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایك بووە و خاوەنی چوار براو سێ خوشكە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، دواتر دەستی بەکاری هونەری کردووە.

 
هەردی سەرەتا کاری دەرهێنانی کردووەو، چەند ساڵێکیشە سەرقاڵی گۆرانییەو لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگێکی زۆری دەرکردووە.

 


AM:12:44:18/03/2020