نەوەی نوێ: لەگەڵ تاڤگەری ئازادیدا هیچ هاوپەیمانێتییەك لە نێوانماندا نەماوە

نەوەی نوێ رایگەیاند" كە هاوپەیمانێتییەكەی لەگەڵ تەڤگەری ئازادی كۆتاییهاتووە".

 

جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەندراوێكدا رایگەیانا ئاماژەی بەوەکردووە" وەك هەموو لایەك ئاگادارن پێش هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عیراق لە ئایاری ساڵی 2018دا جوڵانەوەی نەوەی نوێ هاوپەیمانێتییەكی لەگەڵ تاڤگەری ئازادیدا بۆ بەشداریكردن لەو هەڵبژاردنەدا راگەیاند، بەڵام هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە ئەو هاوپەیمانێتیە تەنها بۆ ئەو هەڵبژاردنە بوو، لە ئێستادا هیچ هاوپەیمانێتییەك لە نێوانماندا نییە".

دەشڵێت" ئەو پەرلەمانتارە بەڕێزەی پەرلەمانی عیراقیش یوسرا رەجەب عومەر، بە نوسراوی فەرمی لە بەرواری ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠، ئاگادار كراوەتەوە كە نوێنەرایەتی خۆیان و حیبەكەی خۆیان دەكەن و چیتر ناوی فراكسیۆنی نەوەی نوێ هەڵناگرێت".

جووڵانەوەی نەوەی نوێ ئاشكراشیكردووە" لێرەوە بە پێویستمان زانی سوپاسی بەڕێزیان و هەروەها تەڤگەری ئازادییش بكەین بۆ ئەو ماوەیەی كە پێكەوە كارمان كرد و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین".

ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ خاوه‌نی چوار كورسی په‌رله‌مانی عیراق بوو، به‌ڵام به‌هۆی ناو فراكسیۆنه‌كه‌وه‌ دوو په‌رله‌مانتاریان له‌ فراكسیۆنه‌كه‌ جیابوونه‌وه‌ و فراكسیۆنی ئاینده‌یان پێكهێناوه‌.

 
 


AM:12:43:19/03/2020