لاهور شێخ جەنگی: دژە تیرۆر هەڵسوڕاوەكانی گۆرانی نەگرتووە

‌لاهور شێخ جەنگی
به‌رپرسی‌ ئاژانسی‌ پاراستن‌ و زانیاری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایدەیگەیەنێت ئەوان وەك دژە تیرۆر دەستیان نەبووە لە گرتنی4 هەڵسوڕاوەكەی گۆڕان. وتیشی ئەوان چەكیان پێبووە.

لاهور شێخ جەنگی تاڵەبانی لە لێدوانێك بۆ لڤین پرێس، دەڵێت: ئەولایەنگرانەی بزوتنەوەی گۆڕان کە دەستگیرکراون چوار کەس بوون چەکیان پێ بووە بەنیازی نانەوەی ئاژاوە بوون لە دەوری ئەلبیسەکە کە دەنگەکانی پارێزگای سلێمانی تێدا جیادەکرێتەوە".

وتیشی"بەهیچ شێوەیەک هێزی ئێمە(دژە تیرۆر)ئەوکەسانەی دەستگیر نەکردوە چونکە پاراستنی ئەو بنکانە لەدەستی پارێزگاری سلێمانیدایە نەوەک هێزەکانی دژە تیرۆر ئەو کەسانەش گیراون ئێمەتەنها لەڕوی پێدانی زانیارییەوە هاوکاری پارێزگاری سلێمانیمانکردوە و پۆلیسی سلێمانی سەربەپارێزگار ئەوانی دەستگیرکردوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکات".

باسی لەوەشکرد"چەندین زانیاریمان لەبەردەستدایە کە هەوڵیانداوە شۆرتی کارەبا لە بنکەی جیاکردنەوەی دەنگدانی تایبەتدا دروست بکەن و پشێوی لە بنکەکاندا بنێنەوە ناو و زانیاری تەواوی ئەوکانەشمان لەبەردەستدایە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوی دەکەینەوە".

چوار هەڵسوراوی بزوتنەوەی گۆڕان كەبەمەبەستی هاریكاریكردنی هاوڕێكانیان لە جیاكردنەوەی دەنگەكاندا دەچنە بنكەی كارگەی جل‌وبەرگی ئامادەكراو لە خوارووی شاری سلێمانی و، لەلایەن هێزێكی نەناسراوەوە فڕێندران.

سەرچاوەیەك لە بزوتنەوەی گۆڕان بە سپی میدیای ڕاگەیاند، ئەو هێزە نەناسراوە دوای ڕفاندنی ئەو چوار كەسە زۆریان لێداون و ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌ن و پۆلیس به‌دیاریانه‌وه‌یه‌.

یەكێك لەو هەڵسوڕاوانەی بزوتنەوەی گۆڕان پێدەچێت توشی خوێن بەربونی ناوەكی بوبێت و لەئێستادا باری تەندروستی ناجێگیرە.




PM:03:42:03/05/2014