هایدرۆكسی كلۆروكۆین وەك دەرمانی كۆرۆنا ڤایرۆس بەكاردێت


تاكە كۆمپانیای دەرمان لە ئەمریكا كە لە 23ی جەنیوەری-یەوە نرخی دەرمانەكانی بەرزبۆتەوە، كۆمپانیای رایزین فارمیكیدیكلس، كە وەك تاكە كۆمپانیا دەرمانی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID-19 بەرهەمدەهێنێت.

ماری لویز لوكزكۆڤسكی رۆژی سێ شەممەی 17ی ئازار لەسەر رەچەتەی پزیشكەكەی ویستویەتی حەبی (نەخۆشی ئێسقای پێست- LUPUS)، هیدرۆكسی كلۆرۆكوین-ەكەی پڕكاتەوە، بەڵام دەرمانسازەكە پێی راگەیاندووە كە لە دەرمانخانەكەیاندا نەماوە.

ئەم دەرمانخانە بچكۆلەیە لە باكوری لیۆن لە ویلایەتی میشیگان نەیتوانی ئەم دەرمانە بۆ لوكزكۆڤسكی دابینبكات، هەروەك ئەو ژنە بە رۆژنامەی بزنس ئینسایدەر-ی وتووە لە ساڵی 2010ەوە ئەو هیدرۆكسی كلۆرۆكوین بەكاردەهێنێت بۆ چارەسەری نەخۆشی (ئێسقای پێست-LUPUS).

هایدرۆكلۆرۆكوین كە بۆ نەخۆشی (ئێسقای پێست) كە لە كوردەواریدا بە دەردە گورگ ناسراوە و حەبی كلۆرۆكۆین كە بۆ نەخۆشی مەلاریا بەكارهاتووە پێشتر، ئێستا لە بازارەكانی جیهاندا گرانبووە چونكە بەشی زۆری دەوڵەتان ماوەی چەند رۆژێكە بۆ راگرتنی مردنی تووشبوانی كۆرۆنا ڤایرۆس ئەوە بەكاریدەهێنن.

لە گەری هەواڵەكانی شەوی 20ی ئازار لە كەناڵی سی بی ئێس، د. دیڤێد ئاجوس رایگەیاند كە هەر یەك لە (هایدرۆكسی كلۆرۆكوین) و (كلۆرۆكۆین) دوو دەرمانی باشن كە لە دوو رۆژی رابردوودا توانراوە بەكاربهێنرێت و سوودی لێوەرگیرێت بۆ چارەسەری كۆرۆنا ڤایرۆس. وتیشی: “دەرمانەكە بەدوو شێوە كاری خۆی ئەكات، یەكەم: رێ لەگەشەكردنی ڤایرۆسەكە ئەگرێت. دووەم: هەوكردنیش كەمدەكاتەوە”، كە دوو هۆكارن بۆ ئەوەی كە دۆخی نەخۆشەكە باش بێت.

هەرچەند هیچ لێكۆڵینەوەیەكی مەیدانی نەیسەلماندووە كە ئەم دەرمانە دێرینە كاردەكات دژی كۆرۆنا ڤایرۆس بەڵام لەسەرتاسەری دنیا ماوەی دوو رۆژە بەكاردێت بۆ نەخۆشەكان.

دیدییە راولت یەكێك لەتوێژەرەوەكان كە شارەزایی تەواوی هەیە لە بواری نەخۆشییە درمییەكان هەفتەیەكە باس لەوەدەكات كە هایدرۆكسی كلۆرۆكوین چارەسەرێكی بەهێزە بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

پێشتر لەلایەن ئیدارەی خۆراك و دەرمان-ی ئەمریكییەوە بڵاوكرایەوە كە رەزامەندبوون بە بەكارهێنانی ریمیسیڤیر كە چارەسەر سەرەكی ئیبۆلا-یە. و چەندین نەخۆشیش بەمە چارەسەركراوە.

رەزامەندی ئیدارەی خۆراك و دەرمان لەسەر هایدرۆكسی كلۆرۆكوین دەرگای گفتۆگۆی فراوانكردووە و دكتۆر ئاجوس لەوبارەیەوە دەڵێت: “ئەم دەرمانە هیوایەكی باششە بۆ ئەو كەسانەی كە ئەگەری مردنیان هەیە بەتایبەتی بەتەمەنەكان”.

كۆرۆنا ڤایرۆس گروپێكن لە ڤایرۆسە درمییەكان و ئەتوانن ببنە هۆی زیانگەیاندن بە كۆئەندامی هەناسە، لە تەشەنەسەندی ڤایرۆس “سارس”ی ئاساییەوە سەریهەڵداوە كە بۆ ساڵی 2002 دەگەڕێتەوە. ئەم ڤایرۆسە بەبەردەوامی خۆی نوێدەكاتەوە، تا لە ئەنجامدا لەدیسێمبەری 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سەریهەڵدا بەناوی “سارس – كۆرۆنا ڤایرۆس 2” لەشاری وۆهان-ی كەرتی هێبی وڵاتی چین، بۆیە هەندێك سەرچاوە بە ڤایرۆسی وۆهان ناویدەبات.

سەرچاوەی نەخۆشییەكە وڵاتی چین-ە. تا رۆژی 20ی ئادار لەسەرتاسەری جیهاندا 252 هەزار و 712 كەس تووشی نەخۆشییەكە بوون و 10 هەزار و 818 كەسیش مردوون.


PM:05:29:20/03/2020