سلێمانی.. لەرووداێکی تەقەکردندا کوڕێک دایک‌و دوو برای خۆی کوشت

ئەمشەو ٢٠ ی ئازار لە سلێمانی لە گەڕەکی مامۆستایان لە رووداوێکی تەقەکردندا چوار کەس کوژران.

 

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند " لە سلێمانی لە گەڕەکی مامۆستایان لە رداووێکدا تەقە کردندا سێ کەس کوژراوەو یەکێک بریندارە". 

 

زانیاریە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن رووداوەکە لە پشت مزگەوتی قازی محەمەدەوە بووە لە گەڕەکی مامۆستایان، کوڕێک دایک و دوو برای خۆی کووشتووە.

 

ئەو کوڕە تەقەی لە باوکیشی کردووەو بەسەختی برینداری کردووەو ئێستا لە دۆخێکی خراپدایە لە نەخۆشخانە.

 

ئەو کورەی ئەم تاوانانەی کردووە پێشتر لە ئەوروپا بووەو گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان.

 

 

 



PM:10:09:20/03/2020