نیویۆرک.. لە ٢٤ کاتژمێردا ٤٨٠٠ کەسی نوێ تووشی کۆرۆنا بووە

حاکمی ولایەتی نیویۆرک ئەمڕۆ ٢٢ی ئازار، ئاشکرای کرد، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە ٤٨٠٠ کەس تەنها لە ولایەتی نیویۆرک تووشی کۆرۆنا بوون.

ئەندریو کۆمۆ، حاکم نیویۆرک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند " ژمارەی تووشبوانی نوێی ئەمڕۆی نیویۆرک بەرزبۆتەوە بۆ ٤٨٠٠ کەس، بەمەش تێکڕای تووشبوان بەرزبوەوە بۆ ١٥١٥٨ کەس".
 
کۆمو، داوا لەحکومەتی فیدراڵ دەکات کە دەستەبەری پێدوایستیە پزیشکیەکانیان بۆ بکەن و، یاساکانی بەرەنگاربوونەوەو خۆپاراستن لە کۆرۆنا لە ولایەتەکەیان جێبەجێ بکەن.

سوپا بڕیاریداوە کە نەخۆشخانەی کاتی لە ٤ شوێنی ولاتەکە دروستبکەن، بەیانی دەست بەو کارە دەکرێت، هەروەها دەیانەویت توانای ئەو نەخۆشخانانەی هەیانە بەرزبکرێتەوە بۆ ١٠٠% کە لە ئێستادا بۆ ٥٠% ئامادە کراوە.

 


PM:07:12:22/03/2020