بۆ هاوسەران.. ئەوەی لەبارەی کۆندۆمەوە نەتزانیووە

 

کۆندۆم، لاستیکێکى ئەستورە و پێش ئەنجامدانى جوتبوون لە ئەندامى زاووزێی نێرینە هەڵدەکێشرێت بە مەبەستى ڕێگریکردن لە سکپڕبوون، زیاتر ئەو هاوسەرانە بەکاریدەهێنن کە دەیانەوێت منداڵبوون دوابخەن.

کۆمەڵێک زانیارى دەربارەى ئەو ئامرازە هەیە کە بەشێک لە هاوسەران نایزانن، دیارترینیان ئەمانەن:

١-بەکارهێنانى 2 کۆندۆم لە یەک کاتدا، هەڵەیە: بەشێک لە پیاوان پێیان وایە بەکارهێنانى 2 کۆندۆم لە یەک کردارى جوتبووندا، مەترسى دڕانى نییە، بەڵام ئەو بۆچوونە هەڵەیە و پێچەوانەکەى ڕاستە، بەکارهێنانى 2 کۆندۆم لە یەک کاتدا، مەترسى دڕانیان زیاتر دەکات.

کۆندۆم بە ئاسانى نادڕێت: کۆندۆم ئەگەر بەشێوەیەکى تەندروست بەکار بهێندرێت، نادڕێت. پیاوان دەتوانن لەکاتى کڕینیدا لە دەرمانخانەکان، ڕێنمایی لەسەر شێوازى بەکارهێنانى وەربگرن.

کۆندۆم، کردارى جوتبوون ئاسان دەکات: لەکاتى بەکارهێنانى کۆندۆمدا، پێویست ناکات کەرەستەى نەرمکەرى وەکو کرێم بەکار بهێندرێت، چونکە کۆندۆم کردارى چوونە ناوەوەى ئەندامى نێرینە بۆ ناو ئەندامى مێیینە ئاسان دەکات.

کۆندۆم، هەستیارى کەمدەکاتەوە: بەکارهێنانى کۆندۆم، لێکخشاندنى پێستى ئەندامى زاووزێی هاوسەران کەمدەکاتەوە و کردارى دەرهاویشتنى تۆو دوادەخات و بەو هۆیەشەوە، ئەگەرى گەیشتنى ژن و پیاو بە لوتکەى چێژ زیاد دەکات.

 

سوود لە پەیجی رێبەری خێزانی وەرگیراوە

 


PM:10:12:22/03/2020