وێنە.. دینا وێنەیەکی خۆی لەگەڵ کەسێکی خۆشەویستی بڵاوکردەوە

خانمە گۆرانیبێژ، دینا کە لەماوەیەکی کەمدا ناوبانگێکی زۆری دەرکرد، بڵاوکردنەوەی وێنەکانی هەمیشە بۆتە بابەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە نوێترین دەرکەوتنیدا وێنەیەکی خۆی و کچە بچووکەکەی مامۆستاکەی هەڵکەوت زاهیر بڵاودەکاتەوەو دینا بێ میکیاژە.

 
لە نوێترین دەرکەوتنیدا، دینا خوێندکارەکەی مامۆستا هەڵکەوت زاهیر، وێنەیەکی خۆی و کچە بچووکەکەی بڵاوکردۆتەوە، کە ئەمە دووەمجارە وێنەی خۆی و ئەو مناڵە بڵاودەکاتەوە.

دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوەو بەیەکێک لە قوتابییەکانی مۆسیقا ژەنی ناسراو هەڵکەوت زاهیر هەژمار دەکرێت.

 


PM:01:52:24/03/2020