ئێران.. ١٤٣ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە ئێران بۆ ٢٧ هەزار و ١٧ کەس بەرزبووەوەو ٢٠٧٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

 

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی ئێران، ٢٢٠٦ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردووشدا ١٤٣ کەس گیانیان لەدەستداوە. 

 

ئاماژەی بەوەشداوە" ژمارەی تووشبوونی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە ٢٧ هەزار و ١٧ كەس نزیکەی ١٠ هەزار کەسیش چاکبووەتەوە".

 
 


ئه‌م بابه‌ته ‌110 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:27:25/03/2020