وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی بۆ هێزە ئەمنییەکان دەرکرد

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە" لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دوای راوێژكردن لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسانی دەزگای ئاسایش و یەكەكانی حەفتا و هەشتا و هێزەكانی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن بڕیارماندا سەرجەم هێزەكان بەردەوام لە ئەركدا بمێننەوە".

 

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌یانی ژماره‌ ٢٢ی ئه‌مڕۆیدا رایگه‌یاندووه‌" له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دوای راوێژكردن له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و به‌رپرسانی ده‌زگای ئاسایش و یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا و هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن بڕیارماندا:

یه‌كه‌م: ئه‌و هێزانه‌ی ئێستا له‌ ئه‌ركدان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی له‌ پشوودان هیچ ئاڵوگۆڕی به‌ هێزه‌كانیان ناكرێت، كه‌ پێكهاتوون له‌ هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، به‌رگری و فریاكه‌وتن، هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، ئاسایش، پێشمه‌رگه‌ و یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا، له‌ ئه‌ركدا ده‌مێننه‌وه‌ تا به‌ فه‌رمی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌.

دووه‌م: دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌م بارودۆخه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ هێزه‌كانی ئاماژه‌پێكراوی سه‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌ركدا بوون به‌ مۆڵه‌ت بۆیان قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه‌.

سێیه‌م: ئه‌م به‌یانه‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت. 

 


PM:05:50:25/03/2020