تەندروستی سلێمانی چارەسەرێكی نوێ بۆ توشبوانی كۆرۆنا بەكاردەهێنێت

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت" لەئێستادا پلازما بۆ چارەسەری نەخۆشانی كۆرۆنا بەكاردەهێنن".

 

سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كەمێك پێش ئێستا لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی" هاوشێوەی ووڵاتانی پێشكەوتوو، پلازمای چاكبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك چارەسەر بۆ ئەو تووشبوانەی باری تەندروستیان ناجێگیرە لە سلێمانی بەكاردەهێنین".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتریش بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردبووە، ماوەی چەند هەفتەیەكە بە گفتوگۆو راگۆرینەوەی زانستی لەگەڵ كۆمەڵێك پزیشكی پسپۆڕ دەربارەی بەكارهێنانی پلازمای چاكبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك چارەسەر بۆ تووشبوان، پاش پەسەندكردنی لەلایەن دەزگای خواردن و دەرمانی ئەمریكی (FDA)، بۆیە بڕیارماندا لەمەودوا ئەم تەكنیكە بەكاربهێنین بۆ تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 
 
 


ئه‌م بابه‌ته ‌1284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:23:25/03/2020