له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی پێشبینییه‌كان بۆ هه‌ردوو ده‌رمانه دێرینه‌كه‌ی مه‌لاریا كه ده‌رمانێكی سه‌ركه‌وتووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژی كۆرۆنا ڤایرۆس COVID-19، تێكرای نه‌خۆشخانه‌كان له‌ئه‌مریكا داوای زیاتر ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت ئاستی مردن نه‌وه‌ستاوه و به‌رده‌وامه.
رۆژ له‌دوای رۆژ به‌كارهێنانی هایدرۆكلۆرۆكوین و كلۆرۆكۆین له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌مریكا زیادده‌كات. وێرای ره‌زامه‌ندی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانیش له‌سه‌ر زیاد كردنی ده‌رمانه‌كه، كۆمپانیاكانی وه‌ك بایر و تێڤا ره‌زامه‌ندیان ده‌ربریوه به ملیۆنان پارچه حه‌بی هایدرۆكسی كلۆرۆكوین ببه‌خشن به نه‌خۆشخانه‌كان.
به‌پێی رۆژنامه‌ی ستات نیوز، له 31ی جێنیوه‌ری-ه‌وه نزیكه‌ی 40 هه‌زار ده‌نك حه‌بی هایدرۆكسی كلۆرۆكوین به‌رهه‌مهاتووه كه توانیویه‌تی روماڵی 95%ی داواكاری نه‌خۆش و نه‌خۆشخانه‌كان بكات. به‌ڵام به‌هاتنی 16ی مارچ ئه‌و داواكارییه چۆته 550 هه‌زار ده‌نك و 60% كه‌متری خواستی داوای نه‌خۆش و نه‌خۆشخانه‌كانی پڕ نه‌كردۆته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 20 مارچ، سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند كه ئه‌م ده‌رمانه باشه بۆ كۆرۆنا ڤایرۆس، یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار ده‌نك داواكراوه، به‌ڵام ته‌نیا 12%ی ئه‌م خواسته پڕكراوه‌ته‌وه. ئاستی داواكردنه‌كه به‌جۆرێك زیادیكردووه گه‌یشتۆته 2196% له‌و كاته‌وه كه ده‌رده‌كه راگه‌یه‌ندراوه.
تێروانین له ده‌رمانی كلۆرۆكۆین كه هاوشێوه‌ی هایدرۆكسی كلۆرۆكوین زۆر جیاوازتره. به‌و پێیه‌ی یه‌ك كارگه هه‌یه به‌رهه‌می بهێنێت كه ئه‌ویش به‌رهه‌مه‌كه‌ی سنوورداره. له‌كۆتایی مانگی جێنیوه‌ری ته‌نیا 200 ده‌نك به‌رهه‌مهاتووه و توانراوه ته‌نیا 25%ی داوا پڕكاته‌وه. به‌ڵام له 20 مارچ داوای 30 هه‌زار ده‌نك كراوه له‌كاتێكدا 1.4%ی ئه‌و داوایه پڕكراوه‌ته‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاستی داواكردن له‌سه‌ر ده‌رمانه‌كه گه‌یشتۆته 6824% له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه.
له ئاماره‌كانی (Vizient) دا هاتووه كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای خزمه‌تگوزاری چاودێری پزیشكییه له ئه‌مریكا و به‌رپرسه له‌و گرێبه‌ستانه‌ی ده‌كرێت، تێدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه 3000 نه‌خۆشخانه و بنكه‌ی ته‌ندروستی له ئه‌مریكا داوای گرێبه‌ستی ئه‌و ده‌رمانه‌یان كردووه.
دان كیستنر جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای Vizient بۆ رۆژنامه‌ی زه هێل رونیده‌كاته‌وه كه ده‌شێت ده‌رمانی هایدرۆكسی كلۆرۆكوین كاریگه‌ری هه‌بوو بێت بۆیه رۆژ له‌دوای رۆژ داواكاری له‌سه‌ر دروستبووه له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه. وتیشی: "به‌پێی ئه‌وه‌ی كه ده‌رمانه‌كه روو لهكهمبونهوهیه و زیاتر بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كۆڤید ناینتین به‌كاردێت كه دۆخیان خراپه، و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش به‌رده‌وام به‌كاردێت، پێویسته هه‌نگاوێكی به‌په‌له بنێین بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و لێشاوی كڕینه‌ی ده‌ستی پێكردووه، چونكه ده‌شێت له‌كاتێكدا پێویست بێت و چنگ نه‌كه‌وێت".
تا ئه‌مساته پزیشكان ده‌یڵێنه‌وه كه هیچ ئه‌نجامێكی لێنۆرگهیی مه‌یدانی نه‌كراوه كه هایدرۆكسی كلۆرۆكوین له‌گه‌ڵ ئزیتسرۆمایسن (Azitthromycin) زانستی بێت بۆ نه‌خۆشییه‌كه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه چاوه‌ڕوانده‌كرێت بۆ رێگری له مردن به ڤایرۆسه‌كه هه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌ره به‌كاربێت له‌كاتێكدا تا رۆژی 25ی ئادار 919 كه‌س مردووه به ڤایرۆسه‌كه و 64 هه‌زار و 709 كه‌سیش تووشی بوون.
هایدرۆكلۆرۆكوین كه بۆ نه‌خۆشی (ئێسقای پێست) كه له كورده‌واریدا به ده‌رده گورگ ناسراوه و حه‌بی كلۆرۆكۆین كه بۆ نه‌خۆشی مه‌لاریا به‌كارهاتووه ئێستای بۆته ده‌رمانێكی به‌خشنده بۆ كۆرۆنا ڤایرۆس.
ئا: لوقمان غەفور