لە کەرکوک حاڵەتێکی تری کۆرۆنا تۆمار کرا

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ته‌ندروستیی گشتی له‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی كه‌ركووك تووشبوویەکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند.


تەندروستی کەرکوک رایگەیاند" ژمارەی ئەو کەسانەی کە کەرەنتینە کراون و گومانی تووشبوانیان لە پارێزگای کەرکوک لێدەکرێت بەرزبۆتەوە بۆ ١٠٠ کەس و لەنێوایاندا کەسێکی تووشبوونی نوێ تۆمار کرا".


تووشبووە نوێکە كچی ئه‌و ئافره‌ته‌ به‌ته‌مه‌نه‌ بوو كه‌ سێشه‌ممه‌ی رابردوو به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا.




لە سنوری پارێزگای کەرکوک ٦ تووشبوو به‌و ڤایرۆسه‌ چاك بوونه‌تەوه‌ و نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتووە.
 


ئه‌م بابه‌ته ‌2474 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:22:26/03/2020