پەروەردەی سلێمانی لەبارەی چۆنیەتی دابەشکردنی مووچە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرورەدەی سلێمانی ڕایگەیاند" مووچە دەگەیەنێتە ماڵی كارمەند و فەرمانبەرەكانی".

 

ئەمڕۆ هەینی لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە بارەی چۆنیەتی دابەشکردنی مووچە ئاماژەی بەوەکردووە" بۆ گشت کارمەندان و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، لە پێناو جێ بە جێ کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ و لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داواکارین سەردانی دیوانی بەڕیوەبەرایەتی گشتیمان نەکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان".

 

لە روونکردنەوەکدا هاتووە" بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرێتییەکان مووچەی فەرمانبەرانیان وەردەگرن و دەیگەیەننە ماڵەکانتان".

 

بە پێی ئەو خشتەیەی كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاوكراوەتەوە، ڕۆژی یەك شەممە و دوو شەممەی داهاتوو مووچەی مانگی ١٢ی ٢٠١٩ی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.




PM:02:50:27/03/2020