رۆناڵدۆ موچەکەی کەمدەکاتەوە


رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس، موچەکەی کەمدەکاتەوە، ئەمەش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەنجامنەدانی راهێنان لەم کاتەی ئێستادا.

رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرت بڵاویدەکاتەوە، رۆناڵدۆ موچەکەی بۆ ٣.٨ ملیۆن یۆرۆ کەمدەکاتەوە،ئەو یاریزانە ئەم کارەی لە پێناو یانەی یۆڤانتۆس کردووە.
رۆناڵدۆ ئامانجی ئەوە بووە ئەم بڕە پارە بە فەرمانبەرانی تری یانەکەی بدرێت.

لە ئێستادا یانەکانی ئەوروپا دەیانەوێت موچەی یاریزانەکانیان کەمبکەنەوە، ئەمەش بەهۆی ئەنجامنەدانی راهێنان، یانەکان لە ئێستادا هیچ داهاتێکیان نیە،مانگانەش موچەیەکی زۆر بە یاریزانەکانیان دەدەن.



PM:06:56:28/03/2020