وەزارەتی ناوخۆ ئاگاداریەکی بەپەلە بۆ ئەم کەسانە دەردەکات



وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاگادارییه‌كی بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه‌ له‌ خێزانه‌كانیان دابڕاون.


وەزارەتی ناوخۆ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١ی نیسان له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆی ئاگاداریەکی بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "ئاگاداری گشت هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڕاگرتنی هاتوچۆ له‌نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ خێزانه‌كانیان دابڕاون، ده‌توانن له‌ رێگای پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی (گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزان) كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ناوخۆ (moi.gov.krd) دانراوه‌، داواكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه‌كانیان پڕ بكه‌نه‌وه‌".


وەزارەتی ناوخۆ کاتی بۆ ئەو دەرفەتە داناوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ تا ٤ی نیسان به‌رده‌وام ده‌بێت، دواتر هیچ داواكارییه‌ك وه‌رناگیرێت، هه‌روه‌ها ئه‌م فۆرمه‌ به‌ شێوازی (pdf edit) دروست كراوه‌ و ده‌بێت خانه‌كانی به‌ كۆمپیوته‌ر پڕ بكرێته‌وه‌ و دواتر له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر (save) بكرێت و ڕه‌وانه‌ی ئیمێلی ([email protected]) بكرێت، دواتر له‌ ڕێگای (SMS) داواكار ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌ له‌ بڕیاری ڕه‌زامه‌ندی، یان ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكاری".
 


ئه‌م بابه‌ته ‌1986 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:45:01/04/2020