نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە

ئەمڕۆ ٤ی نیسان لە بازاڕەکانی جیهانی نەوت، نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە بەردەوامە لەبەرزبوونەوە، ئەمەش دوای ئەو لێدوانەی ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا دێت کە لەگەڵ سەرۆکی روسیاو جێنشینی سعودیە پەیوەندی کردبوو، هەروەها داوای کرد کە ئۆپێک ١٠ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا کەم بکاتەوە، ئەمەش بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٣٤ دۆلارو ٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕ بە ٢٩ دۆلارو ٩ سەنت بوو، لە کاتی کردنەوەدا بە ٢٩ دۆلارو ٧ سەنت بوو.

 

نرخی یەک بەرمیل نرخی نەوتی خاو بە ٢٨ دۆلار و ٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتی داخستن بە ٢٥ دۆلارو ٣ سەنت بوو، لە کاتی کردنەوەدا بە ٢٤ دۆلارو ٨ سەنت بوو.

 

لە ئێستا دا ولآتانی رێکخراوی ئۆپێک ٤٣ ملیۆن بەرمیل نەوت رۆژانە بەرهەمدەهێنن، ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا داوا دەکات ١٠ ملیۆن رۆژانە کەم بکاتەوە.



AM:09:54:04/04/2020