وەزیری تەندروستی: ژمارەیەك تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاکبوونەوەی ژمارەیەک لە تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە هەرێم ڕاگەیاند.

 

ئەمڕۆ شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم ئاشکرایکرد" زۆربەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە رەوشێکی باشدان و تاوەکو ئێستا لە کۆی ٢١٤ کەس ٧٤ کەس چاکبوونەتەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد" لەو ٢١٤ کەس تەنها ١٤٠ کەسیان لە نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە و تەندروستییان باشە، دوو نەخۆشیش گیانیانلەدەستداوە".

 

راشیگەیاند" پێویستە خۆمان بپارێزین بۆ ئەوەی ئەو رێژەیەی تووشبووان کە هەیە زیاد نەکات بۆ ئەوەی باردۆخەکەمان لەدەست دەرنەچێت".

 


 


PM:04:47:04/04/2020