وەزارەتی پەروەردەی عێراق نیوەی ساڵی قۆناغی سەرەتای بە ئەنجامی کۆتایی ساڵ هەژمار دەکات

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بۆ قۆناغی سەرەتایی ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵ بە كۆتایی ساڵ هەژمار دەكات.


لەمیانی چاوپێكەوتنێك لەگەڵ كەناڵی تەلەڤیزیۆنی سۆمەریە نیوز، حەیدەر فاروق، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێکی وەزارەتەكەی سەبارەت بە خوێندنی ئەمساڵ ئاشکرا کرد کە بەپێی بڕیارەكان سەرجەم خوێندكارانی پۆلە كۆتاكانی شەشی سەرەتای، سێ ناوەندی و شەشی ئامادەیی” بەشداریی لە تاقیكردنەوەكاندا دەكەن.


وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری سەبارەت بە خوێنكارانی پۆلە ناكۆتاكانی یەكەم، دوەمی ناوەندی، چوارەم و پێنجەمی ئامادەیی پێویستە لەسەریان لە بری خوێندنی وەرزی دوەم راپۆرت لەسەر بابەتەكانیان ئامادەبكەن.


سەبارەت بە خوێندكارانی پۆلەكانی یەكەم تا پێنجەمی سەرەتایی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، “نمرەكانی وەرزی یەكەم جارانی دو دەكرێت و بەو شێوەیە ئەمساڵی خوێندن كۆتایی پێدەهێندرێت”.


وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەشڵێت “پرسیاری بە كەلۆری بۆ پۆلە كۆتاكان ئاسان دەبێت و هەوڵدەدرێت پڕۆگرامی خوێندن كەمبكرێتەوە بۆیان”، سەبارەت بە وادەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانیش رایگەیاند، لە كاتی ئارامبونەوە و جێگیربونی دۆخەكەدا وادەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان ئەنجامدەدرێت.
 


PM:05:37:05/04/2020