سەرۆك وەزیرانی پێشووی لیبیا بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا

 كەناڵی (العربیە) بڵاویکردەوە، لە قاهیرەی پایتەختی میسر، مەحمود جبریل، سەرۆك وەزیرانی پێشووی لیبیا بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

ئەوە لە کاتێکدایە لە وڵاتەکەی جگە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا شەڕێکی ناوخۆی درێژخایەنی بێ کۆتایی بەردەوامە.

لە ئێستادا ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر لە ٢١٠ وڵاتی جیهانی گرتۆتەوە و زیاتر لە ٦٥ هەزار گیانیان لەدەستداوە و، نزیكەی٢٥٤ هەزار كەسیش چاكبوونەتەوە لەكۆی تووشبووان، تووشبوان گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٢٢٠ هەزار کەس و ئەمەریکا لە پێش هەموویانەوە.

 

 


PM:06:21:05/04/2020