بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر روونکردنەوەیەکی پێویست بڵاودەکاتەوە

لە روونکردنەیەکەدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر هۆکاری ئەو پشکنینە زۆرانە بڵاودەکاتەوە کە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەکرێت بۆ گومانلێکراوەکانی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە" بۆ بەرچاوڕوونی هاوڵاتیان و ڕای گشتی لەسەر زۆری ژمارەی پشکنینەکانی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر کە ڕۆژانە ئەنجام دەدرێت سەرەڕای سنورداری ژمارەی تێستی تاقیگەیی بەڵام تەندروستی هاوڵاتی لە سەرووی هەمووانە".


هۆکارەکانیشی بەم شێوەیە ریزکردووە:


1. زۆری ژمارەی تیمەکانی کاردانەوەی خیرا (Rapid Response team) لەناو شار و قەزا و ناحیە و گوندەکانی سنوری پارێزگای هەولێر.


2. پشکنینی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی بەرکەوتووی تووشبووەکان.


3. پشکنینی ژمارەیەکی زۆری کارمەندانی نانەواخانە و سەمونخانە و مارکێتەکان.


4. پشکنینی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی گەڕاوە لە دەرەوەی ووڵات لەدوای ڕێکەوتی 15\2.


5. کردنەوەی ژمارەکی زۆری بنکەکانی وەرگرتنی پشکنین.


6. بەردەوامی کارکردنی تاقیگەی تەندروستی گشتی 24 کاتژمێر بەشەووڕۆژ.


7. ڕووپێوکردنی هاوڵاتیان لە شوێنە گوماناوی و بەرکەوتەکان.


8. زۆری ژمارەی کەڕەنتینەکان و پشکنینی هەموو هاوڵاتیانی کەرەنتینەکان.


9. پشکنینی پزیشکان و کارمەندانی تاقیگە و کارمەندانی دەروازە سنوریەکان و خاڵەکانی پشکنین و فڕۆکەخانەکان.
٥ی نیسانی ۲٠۲٠

 


PM:07:17:05/04/2020