عێراق.. مووشەک بارانی کۆمپانیایەکی ئەمەریکی دەکرێت

ئەمڕۆ ٦ی نیسان مووشەک بارانی کۆمپانیایەکی ئەمەریکی لە شاری بەسرە لە باشووری عێراق کرا.

 

میدیا عێراقییەکان لە هەواڵێکی بەپەلە بڵاویانکردەوە کە ئەمڕۆ ٦ی نیسان مووشەک بارانی کۆمپانیای نەوتی هالبێرتۆنی ئەمەریکی لە شاری بەسرە لە باشوری عێراق کراوە.

 

تا ئێتسا زیانە گیانی و مادیەکانی ئەو هێرشە نەزانراوە.

 

ماوەیەک لەمەوبەر لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا لە عێراق، کۆمپانیاکانی ئەو ولآتە بەتەوای کارەکانیان کەمکردووەو ستافەکانیان گەڕانەوە بۆ ئەمەریکا.



AM:10:56:06/04/2020