وێنە.. شانۆ بەکر وێنەیەکی منداڵی بڵاو دەبێتەوە



شانۆ بەکر فەرەج، خانمە ڕاگەیەندکاری کوردستان وێنەیەکی نوێی منداڵی بڵاوکرایەوە کە بووەتە جێگەی سەرنجی هەوادارانی.

شانۆ بەکر، لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا وێنەیەکی منداڵی بڵاودەبێتەوە، کە بۆتە جێی باس و خواسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و فانەکانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەردەبڕن و هەزاران کەسی بەم وێنەیە سەرسام کردووە و فانەکانی دەڵێن کە شانۆ نەگۆڕاوە شێوەو ڕوخساری هەر وەک منداڵییە.

شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و لەدایکبووی سلێمانی ساڵی ١٩٩٤ەو چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە،پێشتر یەكێك بوو لە پێشكەشكارە دیارەكانی کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو، ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێری عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕ بوو.
 
شانۆ بەکر ماوەی زیاتر لە ساڵێکە سەرلەنوێ لەگەڵ پەیامنێرێکی دیاری کەناڵی رووداودا هاوسەرگیری پێکهێناوەتەوە.
 


PM:09:09:07/04/2020