سێ بوومەلەرزە لە قەزایی چەمچەماڵ ڕوویدا

بەیانى ئەمرۆ پێنج شەممە سێ بومەلەرزە لە قەزای چەمچەماڵ ڕویدا.

 

کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد" کە لە کاتژمێرەکانى (08:36 و 09:11 و 09:26) خولەک بەکاتى هەولێر وە بەگوڕی 3.7 و 3.1 و 3.0 پلە بە پێوەرى ڕێختەر وە لە قولایى ئەوەى یەکەم 10 کم و ئەوەی دووەم 10 و ئەوەى سێیەم 12 کم وە لە دوورى 12 کم ڕوویدا".

 

ڕاشیگەیاند" لە چەمچەماڵ و 33 کم لە کەرکوک دوور بوە و ئەوەى دووەم لە دوری 11کم لە چەمچەماڵ و 35 کم لە کەرکوک ئەوەى سێیەم لە دوورى 12 کم لە چەمچەماڵ وە 36 کم لە کەرکوک وە ئەوەى شایانى باسە بێجگە لە چەمچەماڵ لە کەرکوک و قەرەهەنجیریش هەستى پێکراوە".



AM:11:12:09/04/2020