عەدنان زورفی لە پێکهێنانی حکومەت کشایەوە

عەدنان زورفی، کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کشایەوە.

 

لایەنە سیاسییەکان ڕێککەوتوون، لەسەر دەستنیشانکردنی مستەفا کازمی، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.

 

لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا عەدنان زورفی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ی نیسانی ٢٠٢٠ رایگەیاند" هۆکاری کشانەوەکەم ناوخۆی و دەرەکییە و هیوای خواست، ئەو کەسەی دوای ئەوەی رادەسپێردرێت، سەرکەوتوو بێت".

 

ئاماژەی بەوەشکرد" دەبێت حکومەت لە رێگەی تەوافق پێکبهێنرێت و پەرلەمان دەنگی پێ بدات".

 
 


AM:11:50:09/04/2020