پۆلیسى راپەڕین هۆشدارى دەداتە شۆفێران

ئیدارەی راپەڕین بڕیاری دا سبەینێ هاتووچۆكردنی ئۆتۆمبێل و گەشت و سەیران قەدەغە بكات.

 

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین رایگەیاند" ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەینەوە بە وانەشی مۆڵەتی رێگەپێدانیان هەیە بەیانی رۆژی (10/4/2020) سەعات (06:00)ى بەیانى تا (06:00)ى ئێوارە هاتوچۆ بە هەمو شێوەیەک قەدەغەیە".

دەشڵێت" جگە لە ئۆتۆمبێلەکانى فریاگوزارى هەر کەسێک پابەند نەبێت دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و شۆفێرەکەشی دەستبەسەر دەکرێ".



PM:09:40:09/04/2020