ئۆپێک و ئۆپیک + رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا ٢٠٢٢

رێکخراوی ئۆپێک و ئۆپێک+ رێککەوتن لەسەر دابەزاندنی بەرهەمهێنانی نەوت رۆژانە لە مانگی ئایارەوە بەرهەمهێنانی نەوت ١٠ ملیۆن بەرمیل کەمدەکەنەوە.

 
وەک ئەو رێکخراوە رایگەیاند "مەبەستی کەمکردنەوەی بەرهەم بۆ ئەوەی نرخی نەوت بەرزبێتەوە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە دابەزیووە".

 
رێکخراوەکە لەو راگەیاندنەدا لە مانگی ٧ی ئەمساڵەوە تا مانگی ١٢ بەرهەمهێنانی نەوت رۆژانە دادەبەزێت بۆ ٨ ملیۆن بەرمیل نەوت، تا مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ تا نیسانی ٢٠٢٢ دابەزاندنی بەرهەم دەکەنە شەش ملیۆن. 

 
 
لەمانگی ٧ ی ئەمساڵ جارێکی تر ئۆپێک و ئۆپیک پالاس لە رێگای ڤیدیۆ لایڤەوە کۆدەبنەوە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکە.


وەک رۆیتەرز بڵاویکردەوە ئەمەریکا خۆشحاڵە بەو رێککەوتنە.

 

پێشبینی دەکرێت دوای ئەم رێککەوتنە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە.

 


AM:01:31:10/04/2020