کایلی چەند وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی نوێ بڵاودەکاتەوە

کایلی جێنەر ژنە نمایشکارو کجە بچکۆلەی خێزانی کاردشیان بە چەند وێنەیەکی نوێ هەوادارانی بەسەر دەکاتەوە.

 
کایلی جێنەر خووشکە بچووکی کاردشیان، کە هەمەیشە وێنەو ڤیدیۆکانی دەبێتە مایەی سەرنجی فانەکانی بە ژماریەک وێنەی نوێی خۆی پەیوەندیەکانی لەگەڵ هەوادارانی گەرم دەکاتەوە.

 
ئەو خاتوونە بچووکەی ئەو خێزانە ناودارە کە دەیەوێت جێگای خووشکە ئەستێرەکەی کیم کاردشیان بگرێتەوە، لە نوێرترین دەرکەوتنیدا چەند وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاودەکاتەوە.

 
کایلی لەم قەیرانی کۆرۆنایەدا یەک ملیۆن دۆلاری بەخشیە هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.


کایلی کە کۆتایی دوو ساڵ لەمەوبەر یەکەم منداڵی بوو، هەوادارانی زۆر بەوە سەرسامن کە لەماوەیەکی کەمدا رێکوپیکی و باریکی جەستەیی بۆ گەڕاوەتەوەو جوانی لەشولاری بۆتە جێگای سەرنجی هەوادارانی.


کایلی خوشکە بچوکی  " کیم"ە و لەدایکبووی لوس ئەنجلسە ساڵێ ١٩٩٧ و ٢٢ ساڵە، بەرزی ١٦٨ سم، کێشی ٥٨ کیلۆیە، هاوڕێی ترافیس سکوتەو مناڵێکیان هەیە.


کایلی نمایشکاری مۆدەیە، هەروەها ئەکتەر و نوسەرو دیزاینەری جلوبەرگ و سەرمایەدارە، خاوەنی کۆمپانیایەکی بۆنە کە بەهۆیەوە بۆتە یەکێکە لە خانمە بچووکە ملیار دێرەکان.

 


AM:10:00:10/04/2020