تەندروستی هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لەبارەی چاکبوونەوەی ئەو نەخۆشەی شێرپەنجەی هەبووەو کۆرناشی گرتووەو چاکبۆتەوە، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە


ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ هاولاتیانی شاری هه‌ولێر

سه‌باره‌ت به‌و (۱۱) نه‌خۆشه‌ی تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كه‌وا ڕامان گه‌یاندن كه‌ به‌ته‌واوه‌تی چاكبوونه‌وه‌ خۆشبه‌ختانه پێتان ڕاده‌گه‌ێنین ‌ یه‌كێك له‌وچاكبوانه‌ ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن (٤۹) ساڵه‌و كه‌وا خۆیی ( تووشبووی شێرپه‌نجه‌ بووه‌ ) دوایی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ (۳٠) ڕۆژ له‌ ژێرچاودیری پزیشكیدابوو ده‌ركه‌وت كه‌وا به‌ته‌واوه‌تی له‌م ڤایرۆسه‌ چاكبۆته‌وه‌ باری ته‌ندروستی ته‌واو جێگیربۆته‌وه‌.


ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه‌ كه‌وا تیمی پزیشكی چاره‌سه‌ر كار به‌و په‌ڕی لێهاتووانه‌ و شاره‌زایه‌تی ته‌واو به‌ پشت به‌ستن به‌ پڕۆتۆكۆڵی چاره‌سه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كه‌وا له‌ ته‌واوی جیهان په‌یڕو ده‌كرێت كاره‌كانی خۆیان ئه‌نجامداوه‌ بۆ پاراستنی ته‌ندروستی تووشبوان.


سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.


زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
۱۱ی نیسانی ۲٠۲٠
 


PM:03:04:11/04/2020