بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسی ئیدارهی راپهڕین رایگهیاند" كه ههوره بروسكه له پێشمهرگهیهكی داوه و برینداری كردووه".
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەکردووە" کاتژمێر ٦:١٥ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بریندارێک بەناوی ( س . ح . ح ) لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٤ دانیشتووی گوندی ( شڵەمره ) سەر بەناحیەی هێرۆ، پیشەی پێشمەرگە بەبرینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ".
ڕاشیگەیاند" ئەو هاوڵاتیە لە گوندی بادین لای ڕانە مەڕ بووە و بەهۆی هەورە بروسکە بریندار بووە و باری تەندروستی ناجێگیرە و لە ئێستاشدا لە ژێر چاودێری وردی پزیشکی دایە".