ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت بە دۆخی هەرێم کۆبێتەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنەکە كۆدەبێتەوە و دوا پێشھاتەكان و ھەنگاوەكانی داھاتووی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوتوێ دەکات.

 

هاوكات لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، چۆنیەتی بەردەوامبوونی بازرگانی و كاریگەرییە ئابوورییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر هەرێم و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان دوو تەوەری دیكەی كۆبوونەوەكە دەبن.



AM:09:40:15/04/2020