باری کەشوهەوای سبەی راگەیەندرا



سبەی پێنج شەممە ١٦ی نیسان کەشوهەوای شارەکانی باشوری کوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەبوونی کەمێک پەڵە هەور.

 
ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پلەی گەرمای شارەکانی باشووری کوردستان لە نێوان ٢٠ پلە تا ٢٧ پلە دەبێت. 

 
پلەی گەرمای سلێمانی: ٢٣ پلە

 
پلەی گەرمای هەولێر: ٢٤ پلە

 
پلەی گەرمای دهۆک: ٢٠ پلە

 
پلەی گەرمای کەرکوک : ٢٧ پلە

 


AM:12:42:16/04/2020