کرێنشینان داوایەکی بەپەلە لە حکومەتی هەرێم دەکەن

کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان داوا لەحکومەتی هەرێم دەکەن، لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا ئەو پارەیەی وەریگرتووە  بەمیکانیزمێک بۆ کەمدەرامەتانی خەرجبکات.


بەرهەم قەرەداغی سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا داوا دەکات لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا ئەو بڕە پارەیەی لەسەرچاوەی جیاوازەوە گەیشتۆتە دەستی حکومەتی هەرێم، بۆ چینی کەمدەرامەتانی خەرجبکەن، یان میکانیزمێک بدۆزنەوە بۆ کارئاسانی  و چارەسەرکردنی چینی کەمدەرامەتان.


 سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەگەر ئەم داوایەیان جێبەجێنەکردێت هەڵوێستی دیکە ڕادەگەیەنن، چونکە ڕەوشی کرێنشینان زۆر خراپە و پێویستیان بەهاوکاری هەیە.

 

ئەوە لەکاتێکدا لەدەستپێکردنی قەدەغەکردنی هاتوچۆوە، تا ئێستا حکومەتی هەرێم نەیتوانیووە پرسی کرێنشینی و کڕێی خاوەن دوکان و کۆگاکان یەکلایی بکاتەوەو بڕیاری لەسەر بدەن.




ئه‌م بابه‌ته ‌890 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:24:17/04/2020