سبەی شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

بڕیارە سبەی یەک شەممە وەفدێکی حکومی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاواتی شێخ جەناب سەردانی بە‌غدا بکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی کۆببنەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، مەبەستی سەرەکی سەردانەکە دۆخی دارایی نوێیە کە لە دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناو دابەزینی نرخی نەوتەوە هاتۆتە ئاراوەو، بڕیارە وەفدی هەرێم لەسەر پرسی دارایی نێوان هەردوولاو پرسی بودجەو پشکی هەرێم و کێشەی نەوت توێژ بکەن.

شاندەکە جگە لە ئاواتی شێخ جەناب هەریەک لە دارا رەشید وەزیری پلاندانان، خالد شوانی وەزیری هەرێم، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران.

 


AM:12:00:19/04/2020