دوکاندار و کاسبکارانى بازاڕى لەنگەى هەولێر گردبوونەوە

ئەمڕۆ یەك شەممە  كاسبكارانی بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر گردبوونەوە و داوا دەكەن ڕێگایان پێبدرێت دوكانەكانیان بكەنەوە و دەست بەكار بكەن بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوکاندارانە لە گردبوونەوەکەدا داوادەکەن دوکانەکانیان بەپێى رێنماییە تەندروستییەکان بکرێنەوە، چونکە چیتر بەرگەى ئەو دۆخە ناگرن.

 

باس لەوەشدەکەن" کاتێک بازاڕەکەیان سوتا حکومەت بەلێنی پێدان قەرەبویان بکاتەوە، بەڵام بەڵێنەکەی نەبردە سەر و هاوکاریان نەکرا، بۆیە ئێستاش دەیانەوێت دوکانەکانیان بکەنەوە و زیانەکانیان لەوە زیاتر نەبێت".

 

ئەم گردبوونەوەیە دواى ئەوە دێت، کە دوێنێ دوکاندارو کاسبکارانى بازاڕى نیشتیمان و پیشەسازی باکورى هەولێر گردبوونەوە و داوای کردنەوەی دوکانەکانیان کرد.




PM:12:40:19/04/2020