دوو تووشبووی کۆرۆنا لە هەڵەبجە چاکبوونەوە

دوو تووشبووی دیکەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە چاکبوونەوە و رەوانەی ماڵەوە کرانەوە.

 

د.ئازاد مستەفا، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند" دوو هاوڵاتی دیکەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگاکە چاكبوونەتەوە و نەخۆشانەیان جێهێشتووە". 

لەبارەی تووشبووەکان ئاماژەی بەوەکردووە" یەکێک لەو دوو دووتووشبوەی کە چاکبوونەتەوە، پیاوێکی تەمەن ٣٧ ساڵە و ئەوەی دیکەشیان کچێکی تەمەن ١٤ ساڵە".

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە راشیگەیاند" لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تائێستا، ٢٢ هاوڵاتی توشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش ١٨ کەسیان چاکبوونەتەوە و تەنها ٤ هاوڵاتی لە قاوشەکان ماونەتەوە".

 

دوێنێ پێنج شەممە ٢٣ی نیسان دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتاکە لە هەرێم ۆمارکران کە یەکێکیان لە سلێمانی و ئەوەی دیکەیان لە پارێزگای دهۆک بوو.



PM:01:03:24/04/2020